به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ده‌سته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ته‌كنیكی و ڕێكخستن و ماف ناساسان و سه‌رۆك شانه‌كانی لایه‌نگرانی ڕێكخراوی گه‌نجانی ناڕازی و عاجز له ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كادیرانی خۆشه‌ویستی ڕێكخراوه‌كه‌مان و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دلسۆزو به‌په‌رۆشی یه‌كێتین و ناڕازین به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویت هه‌ڤالێن ده‌لال سڵاوێكی شۆڕشگێڕانه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له مه‌وبه‌ر به ناچاری پاش ساردی و كه‌م ته‌رخه‌می مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی مه‌جبور بوین به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپرسیه‌ك كه له سه‌ر داوای ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرمان هه‌ستاین به خستنه به‌رده‌ستی ڕاپرسیه‌كه بۆ به‌رده‌م جه‌ماوه‌رو لایه‌نگرانمان تا ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگی خۆیان بۆناردوین له سه‌ر ڕاپرسیه‌كه بۆیه لێره‌وه به گه‌رمی ده‌ست خۆشیتان لێده‌كه‌ین و داوای به‌رده‌وامی ئه‌كه‌ین له‌و لایه‌نگرو ئه‌ندامه خۆشه‌ویستانه كه به هه‌ستیاری و به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه ده‌نگ و ڕای خۆیانمان بۆ بنێرن سه‌باره‌ت به ڕاپرسیه‌كه كه پێشت ر بڵاومان كردوه‌ته‌وه به‌م ده‌قه‌وه له ماڵپهڕهكانمانهوه و فهیسبهكهكهماندا : (چه‌ند مانگێكه داواكاری ئاشتبونه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه و پاك بونه‌وه یه‌كبونه‌وه وچاره‌سه‌ری به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی و ههڵتهكاندی قه‌ڵای گه‌نده‌ڵی ونابهرپرسی و پشت گوێ خستنی كادیران و نابه‌رپرسانی ناو یه‌كێتی به ناوی یه‌كێتیه پیرۆزهكهمانهوه خستوه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی كه كورسیه‌كانیان قۆرخ كردوه كه ده‌ستكه‌وتی خوێنی شه‌هیدان و كه‌س وكاریانه به‌ڵام سه‌د مخابن و به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه داواكه‌مان كه داوای ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرو كادیری عاجزی ناو یه‌كێتیه پشت گوێ خراوه كه ئه‌م كاره‌ش به پێچه‌وانه‌ی وته‌كه‌ی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) بو كه ده‌ڵێت " ئێمه له ناو یه‌كێتی كه‌سمان لێ زیاد نیه و به‌ڵكو پێویستمان به كه‌سی زیاتره "به‌ڵام به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وته‌یه‌وه نه‌ك كه‌سیان پێویست نیه به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بێمنه‌تن له كادیره ماندوه‌كانی خۆشیان و بێمنه‌تن له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان جا بۆیه بڕیارمان دا به :
پڕۆسه‌ی مانهومان له ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ته‌نها به‌نده به ده‌نگی ئێوه‌ی هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویستمان كه داواتان لێده‌كه‌ین بۆ -1- ئایا له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بمێنینه‌وه كه به‌م شێوه‌یه خه‌ڵك عاجز ده‌كه‌ن و بێمنه‌تن له خه‌ڵكی.
2- - ئایا سه‌ربه‌خۆ به لیستێكی جیاواز دابه‌زینه ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
-3- - ئایا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا به هاوبه‌شی و ته‌نسیق به‌شداری بكه‌ین.
4-- یان له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر وه پارتی دا ته‌نسیق بكه‌ین. )
بۆیه ده‌ستخۆشی دوباره‌ی خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین به‌و هه‌مو ده‌نگه‌و ڕایه‌ی خۆتان سه‌باره‌ت به‌م ڕاپرسیه كه بۆتان ڕه‌وانه كردوین ئاگاداریشتان ده‌كه‌ینه‌وه له داهاتودا ئهنجامهكهتان به‌فه‌رمی بۆ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراو / سلێمانی
ده‌سته‌ی ڕێكخستن و یه‌كخستنی ڕێكخراو / سلێمانی
ده‌سته‌ی ته‌كنیكی ڕێكخراو / له‌نده‌ن
ده‌سته‌ی ماف ناسانی ڕێكخراو / كه‌ركوك
ده‌سته‌ی پشتیوانانی ئه‌نجومه‌نی قه‌بایلی عه‌ره‌بی لایه‌نگری ینك / به‌غدا
ده‌سته‌ی گه‌نجانی ڕێكخستنی ڕێكخراوی زانكۆ / سلیمانی
ده‌سته‌ی پشتیوانان و هاو هه‌ڵوێستانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراو / ناوه‌ندی ئه‌وروپا
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی ڕێكخراو / سیدنی
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆ ی ڕێكخراو / كه‌ركوك
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆی ڕێكخراو / هه‌وڵێر
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆی ڕێكخراو / دهۆك
نظرات شما عزیزان: